ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌ران له سوریا و عێراقه‌وه ڕوویان کردۆته هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
داڵده‌دانی ئه‌و ژماره‌یه‌ی په‌نابه‌ران و دابینکردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و خزمه‌تگوزاریه‌کان کارێکی ئاسان نییه.
به‌هار مونزیر، سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی هانا بۆ یارمه‌تیدان و کۆمه‌کی ئاواره‌کان ده‌ڵێت ئاواره‌کان وه‌ک به‌شێکی ئارام له‌م ناوچه‌یه‌دا ڕوویان کردۆته هه‌رێم به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له کاتێکدا هه‌موو دڵخۆشین به بارینی باران وه‌لێ ئه‌م بارانه بۆته کێشه بۆ ئاواره‌کان و ئاو چۆته ناو ده‌واره‌کانیان چونکه جێگه و ڕێگه‌یان خراپه.
به‌هار مونزیر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ڕێکخراوی هانا به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشت به کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک کردنه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستان ده‌به‌ستێت و گه‌یاندیان بۆ ئاواره‌کان و ده‌شڵێت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش کورد له هه‌نده‌رانه‌وه کۆمه‌ک ده‌نێرن بۆ ئاواره‌کان.
خالید فه‌تاح وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌هار مونزیر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: