سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە ئامادەکاری کرد بۆ سەردانێکی بۆ ئەمەریکا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا، لە هەوڵێکدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتندا دوای گرژییەکانی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکەی پێشووی ئەمەریکادا لەسەر جەنگەکەی ناو غەززە.
لە دوای دەستبەکاربوونییەوە وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، نەتانیاهو یەکەمین سەرکردەی بیانی دەبێت سەردانی سەرۆک ترامپ بکات.
نەتانیاهو پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ ئەمەریکا وتی " ئەو بڕیارانەی کە لە جەنگەکەدا دراون ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستییان گۆڕیوە."
وتی " بڕیارەکانمان و ئازایەتی سەربازەکانمان دووبارە نەخشەکەیان کێشایەوە. بەڵام باوەڕم وایە بە کارکردنمان لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا دەتوانین یاتر و زیاتر نەخشەکە بکێشینەوە و بۆ باشتریش."
نەتانیاهو کە مۆڵەتی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە لەسەر تۆمەتەکانی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە غەززەدا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جۆو بایدندا گرژییان تێکەوتبوو و لە ساڵی 2022 ەوە کاتێک جارێکی دیکە وەکو سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل هەڵبژێردرایەوە سەردانی ئەمەریکای نەکردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز