کنێر عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ده‌سـتێوه‌ردانی حزبه‌کان له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کاندا کاریگه‌ری خراپـی به‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤدا ده‌بێت

کنێر عه‌بدوڵا

کنێر عه‌بدوڵا نووسه‌ر و داکۆکیکار له‌ مافه‌کانی ژنان ده‌ڵێت جیانه‌کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان و ده‌سـتێوه‌ردانی حزبه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا کاریگه‌ریـیه‌کی خراپـی کردۆته‌‌ ‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ گشتی و ژنان به‌ تایبه‌تی.

له‌سه‌ر بانگهێشـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ژماره‌یه‌ک له‌ داکۆکیکه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ‌ سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکایان کرد، به‌ مه‌به‌سـتی ڕۆشنایی بوون له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بن له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان.

خالد فه‌تاح له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ وتووێژی له‌گه‌ڵ خانم کنێر کردووه‌

Your browser doesn’t support HTML5

کنێر عه‌بدوڵا