پاش 10 ڕۆژ له خۆپیشاندانی ناڕه‌يزایی له ئێران، باڵێۆزی ئه‌مەریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات، له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وڵاتانی ڕۆژئاوا بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکە تاوانبار دەکەن.
خۆپیشاندانی خه‌ڵکی ناڕازی، دژی بێ‌کاری و باری سه‌ختی ژیان و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێران بوو، به‌ڵام له‌ده‌مێکی کورت‌دا درووشمه‌کانی خۆپیشانده‌ران به ئاڕاستەیەکی تردا گۆڕان و داوای لادان و هه‌ڵوه‌شاندنی ته‌واوی سیسته‌می کۆماری ئیسلامیان کرد.
ئه‌وه‌ی جیاوزه له‌م خۆپیشاندانانه، ته‌واوی چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکی ئێران لە دژی ده‌سه‌ڵات ڕاده‌په‌ڕن، ئەمەش جیاوازە له خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 2009 که له نێوان دووباڵی سیاسی ئێران‌دا بوون.
ئایا خه‌ڵک ده‌توانێت پشتیوانی ئۆپزسیۆن بەدەستبهێنن؟ ئایا پشتیوانی وڵاتانی ئەوروپا و ئه‌مەریکا له ئاستی پێویستدایه؟، هه‌روه‌ها ئۆپزسیۆنی ئێران به‌کووردیشه‌وه چه‌ند ئاماده‌ن سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لو مه‌رجه‌دا بەکەن.
وەڵامی ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر لە بەرنامەی تیێژدا دراوەتەوە کە لەلایەن خالد فەتاحەوە پێشکەش دەکرێت و میوانی بەرنامەی ئەم هەفتەیە بەڕێزان هیدایات قادری شرۆڤەکاری سیاسی و عه‌مار گوولی ڕۆژنامه‌وان له‌ناوه‌ندی نووچه و شڕۆڤه‌ی ڕۆژ.
Your browser doesn’t support HTML5
تیرێژ #124