سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان مەسعود بارزانی بە سەردانێـک گەیشتە ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی وتووێژ دەربارەی پەیوەندیـیەکانی هەردوو لا و ڕەوشی نائارامی هەرێمەکە. سەردانەکەی بارزانی پاش هەفتەیەک دێت لەوەی سەرکردایەتی پەکەکە لە ڕاگەیاندنێـکدا پـێشنیاری ئاگربەست و دووبارە دەسـتپـێـکردنەوەی دانوسـتاندنی کرد.
لە وتووێژێـکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا نووسەر و ڕاوێژکاری پـێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان ڕێبین ڕەسوڵ دەڵێت تورکیا دەیەوێت سەنگی بخاتە سەر کێشە ناوخۆیـیەکانی بە تایبەت دوای کودەتای مانگی حەوتی ڕابردوو، لە بەرامبەر هێورکردنی ڕەوشی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ لەگەڵ ڕێبین ڕەسوڵ