ئەم هونەرمەندەمان کە دەچێتە سەر شانۆ، بیر لەوە ناکاتەوە ئومێدی شێخ حسێن کێیە، بەڵکو لە کاتی نواندنیشدا، بە شوێن قاڵ بوونەوەیەکی زیاتردا دەگەڕێت لەناو کەسایەتی کاراکتەرەکەدا.
ڕێژەی دەنگدان تا ئێستا وەک سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەی پێدەکەن زیاترە لە نیوەی سەرجەم دەنگدەرانی ئەمریکایی، ئەمەش وەها دەکات بگوترێت دەشێت ڕێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بگاتە ڕێژەیەکی پێوانەیی.
قەرەنی جەمیل، لە تابلۆکانیدا سنور ناناسێت، دەست بۆ خەونەکان دەبات و لە یەک کاتدا هەست و نەست دەخاتە جوڵە بۆ بیرکردنەوە و دۆزینەوەی ئەو مانایەی کە پێویستە بینەر خوێندنەوەی بۆ بکات.
بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ، پاریس وەک هەنگاوی یەکەم لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ دەرکردنی زیاتر لە 200 توندڕەوی ئیسلامی لە وڵاتەکەدا.
عومەر فەرهادی، لە ماوەی ئەم زیاتر لە 80 ساڵەی تەمەنیدا، وەک نوسەر و ڕۆژنامەوانێکیش، ڕاستگۆیانەتر بەشێکی بەرچاوی دیمەنە سیاسی و دیمەنەکانی تری وڵاتەکەی بۆ نوسیوینەتەوە.
زۆرێک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق، بە ئاگاهییەوە گەشبینن بەرامبەر "لاپەڕەی سپی" و دەشڵێن نابێت هەر تەنها خوێندنەوەیەکی سەرپێیی بۆ بکرێت بەڵکو پێویستە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەیەکی ڕژدی بۆ بکەن.
یەکێک لە جیاوازییەکانی سیمای شیعری فەرید زامدار، نوسین بە زمانێکی جودا بووە لە هاوتەمەنەکانی خۆی و هەروەهاش داهێنانی بە نوێبوونەوە و نوێخوازییەوە نەدەبەستەوە و بڕوایەکی تۆکمەی هەبوو بەوەی "داهێنان نوێخوازی نییە، لە کاتێکدا نوێگەرایی بە داهێنان دادەنا."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی کابینەی 9 و قوباد تاڵەبانی، جێگری و هەروەهاش ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە پەرلەمان بوون و بە گشتی دەتوانرێت بگوترێت لە باسکردنەکانیاندا ناڕەزا بوون لە ڕەوشی هەرێم.
جوانبینی هەمیشە لای ناڵە حەسەن ئامادەیی هەیە، یارییەکی ناوازە لەگەڵ زماندا دەکات و وریایانە سنورەکانی زمان تێدەپەڕێنێت و ئیدی شاعیرانە، ڕۆیشتن و گەڕانەوە، تاریکی و ڕوناکی، ژیان و مەرگ و خۆشی و ناخۆشی بە شێوازێکی ناڵەییانە دەنوسێتەوە.
میلشیا توندڕەوەکان، ئەوانەی بە کارنامەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جموجۆڵدان، ناڕەزایی ئەمریکایان زیاتر کردووە، عێراقییەکانیش لە ڕەوشێکی نیگەرانیدان و دەزانن هەر هەنگاوێکی نەخوازراو لە ئاوەها ڕەوشێکدا دەشێت قەیرانی کارەساتاوی بەسەر وڵاتەکەیاندا بێنێت
ئەژین، لە ڕۆمانی "ژنەکان وڵاتیان نییە" زیرەکانە باس لە خەوشەکانی جیهانی ڕۆژئاواش دەکات و دەیان کێشەی ورد و درشتی جیهانی خۆرئاوامان دەخاتە بەردەم.
پەتای کۆرۆنا ڕێگرە لەوەی شاندی وڵاتانی ئەندامی یو ئێن بچنە هۆڵی ئەم نێوەندە جیهانییە و لەوێ پەیامەکانی خۆیان بدەن. هەر بۆیە سەرۆک و پادشا و سەرەک وەزیری وڵاتان پەیامی ڤیدیۆیی تۆمارکراوی خۆیان ناردووە.
کەم نین ئەوانەی بڕوایان وایە نوسینی بیرەوەرییەکان و هەروەهاش نوسینی ڕۆمان نزیکن لە یەک، لەو سۆنگانەوەی هەردووکیان پشت بە توخمی گێڕانەوە دەبەستن و لە ڕۆماندا خەیاڵ و فەنتازیا ڕاستییەکانی ژیانی خود دەڕازێننەوە لە کاتێکدا بیرەوەرییەکان هێندە پێویستیان بە خەیاڵ و فەنتازیا نییە.
موستەفا ئەلکازمی، شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجەشی بەسەرکردەوە و کۆبوونەوەکانیشی هەر تەنها لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا سنوردار نەکرد، بەڵکو دەچووە ناو ئاپۆڕەی خەڵکیشەوە و ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵدا دەکردن و گوێی دەگرت لە ڕاز و داواکانیشیان.
ڕەزا حەمە، هەرچەندێک باس لە غەریبییەکانی خۆی بکات، چەندێک تیایدا قاڵ ببێتەوە، هێشتاش نایگەیەنێتە ئەوەی بڵێت بە دڵی خۆی تیایدا قاڵ بۆتەوە " هاوارێکە ناگاتە جێ" بەو مانایەی دوورکەوتنەوەی لە نیشتمان، هەر تەنها بەرەو بڕیاری گەڕانەوەی دەبات بۆ نیشتمان.
قۆناغی پاش شەڕی سارد، دەستبەجێ پاش هێرشە تێرۆرکارییەکانی یازدەی سەپتێمبەر لە ساڵی 2001دا کۆتاییپێهات.
ڕزا حەمە، یەکێکە لەو شاعیرانەی هێدی هێدی هەنگاوی خۆی دەنێت. هیچ کاتێکیش هێندەی ئەوەی شیعرەکانیم خوێندونەتەوە، هەستم نەکردووە بەوەی ئەم شاعیرەمان فشاری لە وشە کردبێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئازادییەکی رەهای بە وشەکان داوە تا بە خواستی خۆیان باڵەفڕکێی خۆیان بکەن لە واڵایی شیعرەکانیدا.
تا ئێستا کۆمیتەی پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی دەستوری سوریا نەگەیشتوونەتە ئەنجام لەسەر داڕشنەوەی دەستورەکە و کۆبوونەوەکان دواخراون بۆ کاتێکی نادیار.
گرنگە بزانرێت لە تابلۆ هونەرییەکاندا، هونەرمەند چۆن کاری لەسەر دروستکردنەوە و داڕشتنەوەی ماناکان کردووە بەو شێوازەی خودی هونەرمەند خۆی بڕوای پێیەتی، جا ئا لێرەوەیە کە پەیوەندییە ئۆرگانییەکانی نێوان هونەرمەند و بینەر دروست دەبن.
لێدوانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە مایەی توڕەیی و ناڕەزایی باڵێۆزی ئەمریکا بۆ یو ئێن، بەو ئەندازەیەی ئەو وڵاتانەی دژی ئەم هەنگاوەی ئەمریکان بۆ سەپاندنەوەی سزا نێونەتەوەییەکان بەسەر ئێراندا بە "تێرۆریست" ناودێر بکات.
زیاتر نیشـان بده