بەپێی ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی عەرەبستانی سعودیە وەک دەڵێت "لە هێرشە ئاسمانییەکانی24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 ماشێنی لەشکریی تێکشکێندراون و 105 یاخیبووی حوسی کوژراون."
ئەمیر لازار، سەرکردەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە "لەم مانۆڕە سەربازییەدا سەنگیی ناخرێتە سەر ئێران." بەڵام کاربەدەستانی لەشکر دەڵێن کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەکیترین مەترسی ستراتیژییە بۆ ئیسرائیل و لەناوەندی نەخشەسازی لەشکریشدایە.
یەکێتی ئافریکا داوای دانوستاندنی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سودان دەکات و یەکێتی ئەوروپاش داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەستگیرکراوە سیڤیلییەکان دەکات.
دوابەدوای دەستگیرکردنی زۆربەی کاربەدەستانی سیڤیلی لە سودان، ژەنەراڵ عەبدولفەتاح باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا ڕادەگەیەنێت.
وتەبێژی ئەنجومەنی لەشکریی میانمار دەڵێت "ڕێگەگرتن لەوەی میانمار بەشداری کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ڕۆژنی 26 تا 28ی ئەم مانگی 10یەی کۆمەڵەکە بێت، شکاندنی پرەنسیپەکانی ئاسیایە."
هەندێک لە شیکەرەوە دەڵێن، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ژمارەیەکی کەمی تری ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، هێشتاش لە هەوڵی قەناعەت پێکردنی ئەردۆغاندان تا جارێکی تر پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات و ئەو بڕیارەی خۆی بگۆڕێت.
کاربەدەستان بە ئاژانسەکانی هەواڵیان ڕاگەیاندووە، قەیرانی ئەفغانستان لە ئێستادا لە ئاستێکی گەورەتردایە بە بەروارد بەو قەیرانانەی لە وڵاتەکانی وەک یەمەن و سوریادا هەن و ئەم قەیرانەی ئەفغانستان لە ڕووی ئاسایشی خۆراکیشەوە زۆر خراپە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تری جیهاندا، بێجگە لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.
دادوەر ڕینهۆڵد بایەر، سەرۆکی دادگای باڵای هەرێمیی لەو شارەی باشوری ئەڵمانیادا، بڕیاری سزادانی "جێنەفەر وینیش"ی تەمەن 30 ساڵی داوە و ئەمەش یەکێکە لە یەکەمین دۆسێکانی گوناهبارکردن لە جیهاندا لەسەر ئەو تاوانانەی پەیوەندییان هەیە بە سەرکوتکردنەکانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیسیۆن، بڕیاریش دراوە بژاردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی عێراق بکرێتەوە لە 297 بنکەی دەنگداندا لە پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا و میسان و کەربەلا و کەرکوک و زیقاڕ و ئەنبار و قادسیە و سەڵاحەدین و موسەنا بەسرە و بابل و بەغدا، چونکە ئەو تانانەی لەو بنکانە دراون بەڵگەیان لەگەڵە.
لە مانگی 5دا خانم زاغری بە ساڵێکی تری زیندانیکردن سزا درایەوە بە تاوانی وەک دادگای ئێران دەڵێت "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژ بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران" و هەروەهاش بەشداریکردن لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی دەربڕیندا لە ساڵی 2009دا لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئێراندا لە لەندەن.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەیی میانمار کە ئەنجومەنی لەشکریی دایناوە، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت "ئەم ڕاپۆرتەی یو ئێن، تەنها دەبێتە مایەی دابەشبوونی وڵاتەکە و هاندانی توندوتیژی ناوخۆیی."
ئەم خانوبەرە نوێیانە زێد دەکرێنە سەر ئەو زیاتر لە 2000 خانوبەرەیەی نیشتجێبوون کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل چرای سەوزی بۆ هەڵبکات.
هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە لە هەوڵی ڕێگەگرتنە لە حوسییەکان تا دەستنەگرن بەسەر شاری مەئربدا کە دوا پێگەی حکومەتی یەمەنە.
سەرۆک جۆو بایدن، سوورە لەسەر تێپەڕاندنی هەردوو بەرنوسەکە، بەر لە سەردانەکەی کۆتایی ئەم مانگی 10یە بۆ گلاسکۆ و بەشداریکردن لە کۆنگرە لوتکەییەکەی ژینگەدا. دیموکراتەکان ئەم دوو دۆسێیە بە گرنگ دەیبینن بۆ هیوا سیاسییەکانیان لە هەڵبژاردنەکانی مید تێرمدا.
پاپا فڕانسیس لە وتارەکەیدا لە مەیدانی سانت پیتەرسبێرگەوە دەڵێت "هاوسۆزی و نزیکیی خۆم دەردەبڕم بۆ ئەو هەزاران کۆچبەر و پەنابەر و هەروەهاش ئەوانەی پێویستیان بە پارێزراوی هەیە لە لیبیا، هەرگیز ئێوەم لەبیرناکەم، گوێم لە گریانەکانتانە و نزاتان بۆ دەکەم."
بەڕێوەبەرایەتییەکەی سەرۆک جۆو بایدن پـلانی نوێی خۆی ڕاگەیاند بۆ کوتانی منداڵانی تەمەن 5 هەتا 11 ساڵ بە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڤید – 19 .
ئەندامانی دەزگای لێکۆڵینەوەیی فیدراڵی ئەمەریکا FBI ، دایان بەسەر 2 ماڵی سەرمایەداری ڕووسیایی ئۆڵێگ دێریپاسکا.
ئەو لیژنەیەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پـێکهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشی خۆپیشانداران بۆ سەر بینای کۆنگرێس لە 6 ی مانگی یەکدا، ڕۆژی سێشەممە دەنگی دا بۆ دادگاییکردنی ڕاوێژکارێکی باڵای پێشووی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بە تۆمەتی بە سووک سەیرکردنی کۆنگرێس.
2 کاربەدەستی هەواڵگری عێراق دەڵێن، ئەو کەسە "غەزوان ئەلزەوبەعی"یە و لە کردەیەکی ئاڵۆزدا دەستگیرکراوە بە هاوکاری وڵاتێکی دراوسێ و چەند مانگێکە لەژێر چاودێریدا بووە، بەڵام ناڵێن بە هاوکاری چ وڵاتێک بووە.
ئەم راگەیاندنەش دوابەدوای لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە لەسەر چونی عەلی باقڕی، سەرۆکی وتووێژکەرانی ناوکی ئێران بۆ برۆکسل بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا.
زیاتر نیشـان بده