سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لە ماوەی سەردانێکیدا بۆ ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتکۆفدا کۆببێتەوە.
ئۆفیسی نەتەنیاهو وتی نەتانیاهو و ویتکۆف تاوتوێی هەڵوێستەکانی ئاگربەست دەکەن.
گفتوگۆکان لە کاتێکدان کە پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا دانوستان بکرێت بۆ دووەم قۆناغی ئاگربەستەکەی غەززە، هەردوولا دەبێت ڕازی بن لەسەر بابەتەکانی وەکو ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان لە غەززە و کۆتایی هێنان بە جەنگەکە.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە نەتانیاهو لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کۆببێتەوە و وتی لە گفتوگۆکاندا باس لە جەنگەکەی دژ بە حەماس و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنکارییەکانی ئێران و فراوانکردنی پەیوەندییە دیبلۆماتییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا دەکرێت.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا