ئارام حەمە ساڵح، چاودێری سیاسی- کالیفۆرنیا *ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ڕوویدا و داگیرکردنی باڵەخانەی کۆنگرێس، شتێکی چاوەڕواننەکراوبوو و لە مێژووی ئەمەریکادا شتی وەها نەبووە. *مەرج نییە بگوترێت ڕووداوی هاوشێوەی ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەمەریکا دووبارە نابێتەوە.
بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڕیاری ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەو ئاستە، وەها ناودێر کردووە کە هیچ پاساو و بیانویەک هەڵناگرێت.
کۆچەر سروتێکی نوێی نوسین بۆ خۆی دروست دەکات، بیر لە نوسینی ڕستەی دەستپێک دەکاتەوە، هەر وەک چۆن دەیەوێت بە درێژایی نوسینی کتێبی هیچ و شیعرەکانیشی بیرکردنەوەکانی قوڵتر ببنەوە و هەرگیزیش ئەو پرسیارە لە خۆی ناکات "بۆچی دەنوسێت."
لەگەڵ ئەوەشدا کە کۆڤید 19 مرۆڤی ناچارکرد زۆربەی ڕۆژەکانی ژیانی لە خۆ کەرەنتینەکردندا بەسەر بەرێت بەڵام نەیتوانی هەر هیچ نەبێت بۆ ماویەکی کاتیی کێشە و قەیرانەکان لە جیهاندا کەرەنتینە بکات.
کۆچەر ئەبوبەکر، یەکێکە لەو نوسەرانەی زۆر بە هێمنی و بێدەنگی دەنوسێت وەک بڵێیت لە یەک کاتدا دەخوازێت مرۆڤێکی بزێو بێت لە گەڕانەکانیدا و بشبێتە بەشێک لە هێمنی ئاسمان و سروشت، هەر بۆیەشە کە دەقێکی کۆچەر دەخوێنینەوە دەتوانرێت بە ئاسانی ئەو بزێوی و ئەو هێمنیە لێک جیا بکەیتەوە.
قەیرانی ئابوری و دارایی کە بەهۆی گەندەڵی و دابەزینی نرخی نەوت و هەرها پەتای کۆرۆناوە لە عێراقدا هاتۆتە ئاراوە وەهایان کردووە پارەی نەختینە لە بانکی نێوەندی عێراق بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو بڕوات، بە ئەندازەیەک کە حکومەتی عێراق نەتوانێت موچەی فەرمانبەرەکانی دابین بکات.
ئایا بەڕێوبەرایەتی نوێی جۆو بایدن، تەواوی سیاسەتەکانی 4 ساڵی ڕابردووی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران دەگۆڕێت، بە شێوەیەک نیگەرانی لێبکەوێتەوە؟
سەرنج و تێبینییەکان زۆرن لەسەر ڕێککەوتنەکان، لەوانە هەموو ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نێوەندی عێراق بە فلتەرەکانی تورکیا و ئێراندا ڕەت دەبن، نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردن و هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ ڕازیکردنی دەنگدەرانیان.
خۆپیشاندەران بارەگای هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئاور دەدەن، وەک بڵێی ئیتر ئەو بڕوایەی پێشتر بە حزب هەبووە بەرەو هەڵوەرین دەڕوات و ئاماژەیەکیشە بەوەی لای خەڵک هەر تەنها دوو لایەنە سەرەکییەکەی هەرێم، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئامانج نین.
فەیسەڵ ئەلعیساوی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی هاوپەیمانێتی ئەلنەسر وەک دەڵێت دۆسێی پەیوەندییەکان و گەیشتنی بەم ڕەوشەی ئێستای، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوای ساڵی 2003 و ڕوخاندنی ڕژیمە دیکتاتۆرییەکەی سەدام حوسەین.
کوژرانی موحسن فەخریزادە کە بە باوکی بەرنامە ناوکییەکەی ئێران ناسراوە، وەک چۆن بە گورزێکی گەورە دادەنرێت لە بەرنامە ناوکییەکەی ئێران، ئاوەهاش بە لێدانێکی گورچک بڕی توندڕەوانی ئێرانیش دەبینرێت.
ماردین ئەحمەد، نیشتمانی خۆی جێهێشت بەڵام ڕۆژنامەوانی جێنەهێشت، لە ئەمریکا جارێکی تر تێهەڵدەچێتەوە و لەگەڵ کەناڵێکی ناوداری ئاسمانیدا دەست بە کاری ڕۆژنامەوانی خۆی دەکاتەوە.
بەڵگە نەویستە، ئەوکاتەی ژنان و کچان دەبنە دیلی کۆمەڵگەی پیاوسالاری، ئەوە یانی پێشێلکردن و زەوتکردنی مافەکانی نیوەی کۆمەڵگە و لەناوبردنی پارسەنگ و هەروەهاش دادوەریی کۆمەڵایەتی
نەوەی نوێی شیعر ڕێگە نادات ژانرە خۆشەویستەکەی بەرەو مەرگ بڕوات، چونکە ئەم نەوەیەش وەک نەوەی پێش خۆی دەگەڕێت بە شوێن داهێنان و نوێبوونەوەدا، ئەڵبەت لێرەدا مەبەستم لەو شاعیرانەیە کە شیعر دەبێتە خەمیان و بە بەرپرسیارێتییەوە سەروسەودا لەگەڵ وێنە شیعرییەکاندا دەکەن
ناکۆکییەکان لەناو پەرلەمانی عێراقدا هێندەی تر قوڵبوونەوە، پاش ئەوەی نوێنەرانی کورد لە پەرلەماندا قایل نەبوون بەو بەندەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ببەسترێنەوە بە گێڕانەوەی داهاتی نەوتی هەرێم وەک مەرجێک تا شایستە داراییەکانی بۆ بنێردرێت.
هێمن دەریا، موزیسیانی کورد خاوەنی ئەزموونێکی ناوازەیە. هەوڵەکانی لە تێکەڵکردنی کۆمەڵێک شێوازی موزیکدا چڕکردۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش باندێکی هونەریی پێکهێناوە و ناوبەناو بە بەرهەمە هونەرییەکانی خۆی ئاشنامان دەکات بەو شێوازە نوێیەی خۆی کاری لەسەر دەکات.
پاش کشانەوەی بایدن لە خۆ کاندیدکردنەکەی ئەوسای و دواتر کە وەک جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرا، پشتیوانی لە داواکەی سەرۆک ئۆباما کرد بۆ کشانەوە لە عێراق.
وەک ئاماژەیەکیش بە ڕێبازەکانی لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکادا، سەرۆکی هەڵبژێردراو دەڵێت "هەوڵ دەدەم تا جارێکی تر ئەمریکا لە ئاستی جیهاندا ڕێزی لێبگیرێتەوە."
بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی تا کاتی تۆمارکردنی ئەم بەرنامەیە ڕاگەیەندراون؛ جۆو بایدن 253 دەنگی نوێنەرانی بەدەستهێناوە و دانۆڵد ترامپ خاوەنی 213 دەنگی نوێنەرانە.
زیاتر نیشـان بده