کۆمپانیای دەرمانسازی فایزەر ڕۆژی هەینی لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر حەبی کۆڤید-19 بڵاو کردەوە کە دەڵێت ئەم حەبە بەشێوەیەکی بەرچاو حاڵەتەکانی کە پێویستی بە مانەوەیە لە نەخۆشخانەیە و مردنی بەهۆی ڤایرۆسەکە کەمکردووەتەوە.
“ زۆرترین تانە لە شاری هەولێر تۆمارکراوە، لە شاری سلێمانی و دهۆکیش هیچ تانەیەک لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەدراوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕاپـۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی ئێران لە شارەکانی ورمێ و سنە و کرماشان ناوەندی نهێنیـیان هەیە بۆ دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدانی خەڵکی
وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکا کۆمپانیای ئیسرائیلی ناسراو بە NSO Group و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی خستووەتە لیستی ڕەشەوە. دەڵێت ئەم کۆمپانیانە بەرنامەی سیخوڕیـیان داهێناوە و بە شێوەیەکی قێزەون خەڵکیان پێ کراوەتە ئامانج
سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارەکەیدا باسی لە ستراتیژیەتی ئەمەریکاش کرد وەک دەڵێت بەو ئامانجەیە لەگەڵ هاتنی ساڵی 2050دا ڕێژەی گازەکانی ژینگە ناساز دەکەن، لە ئەمەریکادا بگاتە سفر.
زیاتر لە 100 سەرکردەی جیهان ڕۆژی دووشەممە لە شاری گلاسکۆی بەریتانیا کۆبوونەوە بۆ جەختکردنە سەر گۆڕانی مەترسیداری کەشوهەوا و چۆنیەتی کەمکردنەوەی ئەو گازانەی کە دەبنە هۆی گەرمبوونی زەوی.
ئەگەر بیتکۆینت لێدزرا بێت، ڕەنگە بتوانیت پارەکەت بهێنیتەوە. بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر، دادوەرێکی فیدراڵی ئەمریکا داوایەکی پەسەندکرد بۆ گەڕاندنەوەی بڕی 600 هەزار دۆلار لە بیتکۆین
ئەم داوایەی ئەمڕۆ دووشەممەی سەرەک وەزیری ئەسیوبیا ئاماژەیە بە قۆناغێکی نوێی ئەو شەڕەی بۆتە مایەی کوژرانی هەزاران کەس لەوەتای ساڵی پارەوە کە لە نێوان هێزە سەربازییەکانی حکومەت و هێزەکانی تیگرەی لە ناوچەکانی باکوری ئەسیوبیا.
ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و هەروەها بەڕازیل، پێکەوە یەک لەسەر هەشتی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن، نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتانەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاران بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە "هەڵوێستەکانی ڕۆژئاوا پێچەوانەی ڕاستییەکانن و بەرەنجامێکی بونیاتنەریش بە دوای خۆیاندا ناهێنن."
موحیبوڵا، تەمەن 48 ساڵ، داکۆکیکارێکی ناسراو بووە بۆ کۆمەڵگەی موسڵمانەکانی ڕۆهینگیا و چەند هەفتەیەک بەر لە کوژرانەکەی لەلایەن ڕێکخراوی میلیشیایی "لەشکری ڕزگارکردنی ڕۆهینگیا لە ئاراکان" هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرا.
لەمساڵدا پەرلەمانی تورکیا، ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریسی پەسەند کرد و ئەردۆغانیش لەم دوو ساڵەی بەر لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیادا، بەردەوام جەخت لە نیگەرانییەکانی خۆی دەکاتەوە سەبارەت بە دۆسێ ژینگەییەکان.
سەرەک وەزیری ئیسپانیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆبوونەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی 20دا لە ڕۆما، ڕایدەگەیەنێت "باشترین شتێک کە دەتوانین بیکەین، متمانە دانێکی جیهانییە کە بەشێوەیەکی دادوەرانە دەستڕاگەیشتن هەبێت لە جیهاندا بە ڤاکسینی دژە کۆڤید 19."
ئەم هێرشەی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکاتە لەگەڵ ژماردنەوەی بەشێکی دەنگەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکەی ڕۆژی 10ی مانگی10.
ئەم توندوتیژیانەی ڕۆژی شەممە، تەنها 4 ڕۆژ پاش هێرشێکی تر بووە لە گوندێکی زۆرینە شیعە نشین لە پارێزگای دیالە و 15 کەسی تیادا کوژران.
ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە هۆشداری دا کە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی تورکیا لە لایەن سوپای ئۆکرانیا وە دەبێتە ئاڵۆزترکردنی ناکۆکییەکانی ناوخۆی ئۆکرانیا.
زیاتر لە 600 هەزار ماڵ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە بێ کارەبا بوون دوای ئەوەی باهۆزێکی بەهێزی کەنار دەریا بووە هۆی شکاندنی درەختەکان بەسەر تاوەرەکانی کارەبا دا.
پاش ئەو کودەتا لەشکریـیەی لە سودان ئەنجام درا، یەکێتی ئەفریکا بڕیاری هەڵپەساردنی ئەندامێتی ئەم وڵاتەی دا، وە هاوکات بانکی نێودەوڵەتیش بڕیاری دا یارمەتیـیەکانی بۆ سودان ڕابگرێت.
وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند دانوستاندنکاری باڵای یەکێتی ئەوروپا لەم هەفتەیەدا لە شاری برۆکسل لەگەڵ هاوتا ئێرانیـیەکەی کۆدەبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنە ناوکیـیەکەی ئێران
ئیسرائیل، زۆر بە دەگمەن تێبینی و سەرنج لەسەر ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە بدات، بەڵام چەندان ساڵە سەدان هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر ئەو بنکە لەشکریانەی بە ئێرانەوە گرێدراون.
زیاتر نیشـان بده