بەیانی ڕۆژی شەممە لەو کاتەی نوێژ و نزا لە کنیشتێکی جووەکان لە شارۆچکەی کاڵیڤڵ لە باکوری ویلایەتی تەکساس بەڕێوەدەچوو، کەسێک خۆی کرد بە ناو کنیشتەکەدا و 4 کەسی بە بارمتە گرت
ئۆکرانیا تۆمەتەکانی خۆی چڕکردۆتەوە لە بەرامبەر ئێران و دەڵێت ڕۆڵێکی خراپی بینیوە لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکرانیا لە ساڵی 2020 بەسەر تاراندا، لە کاتێکدا جیهان یادی دووەمین ساڵی ئەو کارەساتە دەکاتەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە گوتارێکدا لە کۆنگرێسی ئەمەریکاوە سەرۆکی پێشخۆی، دانۆڵد ترامپی تۆمەتبارکرد بەوەی ساڵێک پێش ئێستا هەوڵی لەناوبردنی پرۆسەی دیموکراسی وڵاتەکەی دا.
” لە ئێستادا ئێمە ئۆپۆزسیۆنین، وە لە داهاتوودا بێ هیچ دوو دڵییەک خواستی ئەوەمان هەیە وە کار بۆ ئەوە دەکەین جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵات لە عێراق بگرینە دەست بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان ”
کۆمیتەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان (CPJ)، کە بنکەکەی لە نیویۆرکە، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی بەندکراو لە جیهاندا لە ساڵی 2021 زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی پار
پـیاوێکی خانەنشین لە تورکیا بە گریانەوە باس لە ئاستی خراپی ژیانی دەکات وە بەسەرهاتەکەی دەبێتە باسی میدیاکان و بابەتی ڕۆژی خەڵکی وڵاتەکەی
ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ناکۆکییەکانی نێوان شیعەکانی گەورەتر کردووە. لایەنەکەی ئەلسەدر زۆرترین ژمارەی کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا لایەنەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن پاشەکشەیەکی بەرچاویان کردووە لەم هەڵبژاردنەدا بە بەراورد لەگەڵ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2018ی عێراقدا.
بڕیارەکان ۆ ئازادکردنی ڕێبەرانی سیڤیلی سودان هاوکاتی هەوڵەکانە بۆ هەبوونی پرۆسەیەکی لەرزۆکی قۆناغی گواستنەوە بەرەوە دیموکراتیەتێکی تەواوەتی لەو وڵاتەدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای هەوالگریی بیانی لە ڕوسیا هاتووە " ئەمەریکا زانیاری هەڵە دەدات بە هاوپەیمانەکانی لەسەر جێگیرکردنی هێزەکانی ڕوسیا و دەڵێت بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا ئامادەکراون."
دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئێران جارێکی تریش ڕێژەی عەمارکراوی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاست بەرزی زیاتر کردووە و زۆر زیاتریشە لەوەی لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015دا بۆی دیاریکراوە.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت "ئەمەریکا وابەستەیە بە هاوپەیمان و هاوبەشەکانیشیەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا" و هەروەها ئاماژەشی کردووە بەوەی واشنتۆن دەیان هەزار سەربازی هەیە لە سەرانسەری ئەو ناوچەیەدا.
وڵاتانی ڕۆژئاوا، بێلاڕوس گوناهبار دەکەن بەوەی قەیران دروست دەکات بەهۆی کۆچبەرانەوە (زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن) و پەیمانیشیان دەداتێ کە بە ئاسانی دەپەڕنەوە بۆ ناو سنوری یەکێتی ئەوروپا.
لەو کاتەی ئەو فڕۆکە ئۆکرانیاییە خرایە خوارێ، ئاستی پشێوی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا زۆر بوون و هێزەکانی بەرگری ئێرانیش لە ئامادەباشییەکی تەواوەتیدا بوون پاش ئەوەی تاران ژمارەیەک موشەکی گرتە یەکێک لەو بنکە لەشکریانەی عێراق کە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا بەکاردەهێنرا.
هێزە هاوبەشەکانی یەمەن ڕایدەگەیەنێت "بەتەواوەتی دەستگیراوەتەوە بەسەر ناوچەی حیس و هێزەکانیش لە پێشڕەویدان بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی ناوچەی ئەلجەراحی، لە باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی حودەیدە.
ئایال هۆلتا، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ساڵانەی دیالۆگی مەنامەدا ئاماژەی بەوە کردوە وەک دەڵێت "بەڕێوەبەرایەتییە یەک بە دوا یەکەکانی ئەمەریکا نەیانتوانیوە ئێران ناچار بکەن بەوەی ڕەفتارەکانی خۆی بگۆڕێت و ئەگەر ئێران ناچار نەکرێت ئەوا هەرگیز ئەو ڕەفتارانەی خۆی ناگۆڕێت."
مەکگۆرەک دەڵێت هاوکارییەکی ڕژد هەیە لە نێوان واشنتۆن و هاوپەیمانەکانیدا لە سەر ئەم دۆسێیەی ئێران و دەشڵێت "قسەش لەسەر بەرنامەی موشەکی و تواناییەکانی دەوڵەتی ئێرانیش کراوە، بەڵام دۆسێی ناوکی ئێران هەروادێ و ئاڵۆز دەبێت و دەگاتە قۆناغی ئەوەی ببێتە قەیران و هەربۆیەشە لە ئێستادا سەنگیی دەخرێتە سەر."
دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەڵێن بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن لە بەرنامەیدایە بڕی 5 ملیار دۆلار بۆ کڕینی حەبێک تەرخان بکات کە دەڵێن چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنا دەکات
یەکێتی ئەوروپا دەڵێت ئەو وەزیرانە ڕۆڵیان هەیە لە بەردەوامی سەرکوتکردنی خەڵکی سیڤیل لە سوریای بە شەڕ وێرانبوودا.
لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا، ئەمڕۆ دووشەممە ئەکادیمیای سویدی دەڵێت "وەها چاوەڕوان دەکەین کە تورکیا ڕێز لە وابەستەییە نێونەتەوەییەکانی بگرێت و ئەکادیمیای سویدی چاودێری چۆنیەتی ڕەفتارکردن دەکات لەگەڵ ئۆرهان پاموکدا کە لە ساڵی 2006دا خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبی بەدەستهێنا."
ئۆفیسی یو ئێن بۆ ڕیکخستنی کاروباری مرۆیی کە زانیارییەکانی حکومەتی یەمەنی کردۆتە سەرچاوە دەڵێت نزیکەی 884 خێزان"6200 کەس" لە هەرێمی حودەیدە ئاوارە بوون.
زیاتر نیشـان بده