دانی فینیستەر، لە یانگوونەوە براوە بۆ نایپیاداو، پایتەختی میانمار، وەک کاربەدەستێک بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت، دەشڵێت دانی لە یانگوون لە گرتوخانە بووە و دەنێردرێتە دەرەوە.
ئەم هێرشەی تاڵیبان دوابەدوای هەروادێ و زیاتربوونی هێرشە خوێناوییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا.
ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕوس پێدەچێت لە هەوڵی هێورکردنەوەی ئەم کێشەیەدا بێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی "قەیرانی ناوێت" بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاگاهیدەدات بەوەی برۆکسل بە نیاز نییە پاشەکشە بکات.
لۆکاشینکۆ، لە لێدوانەکانی ئەمڕۆ دووشەممەیدا ئاماژەیشی کردووە بەوەی بێلاڕوس دەتوانێت بە فڕۆکەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بێلاڤیا کە سەر بە دەوڵەتە، کۆچبەرەکان بگوێزێتەوە بۆ ئەڵمانیا، ئەگەر پۆڵەندا ڕێڕەوێکی مرۆیی نەکاتەوە.
ڕافائێل گرۆسی، هیوای وەهابووە سەردانی ئێران بکات بەر لە ڕۆژی 22 مانگی 11 و دەستپێکردنی کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی.
لە ڕاگەیەندراوەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی یەریڤان و باکۆدا هیچ باسێک لە زیانی گیانی نەکراوە.
جۆسیپ بۆرێل، بەڕێوەبەری سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا ئەومڕۆ یەکشەممە بە تەلەفون پەیوەندی لەگەڵ ڤلادمیر ماکەی، وەزیری دەرەوەی بێلاڕوس کردووە و وتووێژی لەسەر "ڕەوشی ناجێگیری مرۆیی" کردووە لەسەر سنوری بێلاڕوس و پۆڵەندا.
بومەلەرزەی یەکەم بە هێزی 6.4 و ئەوی دووهەمیشیان بە هێزی 6.3 بووە بە پێوانەی ڕێختەر و هەردوو بوومەلەرزەکەش لە ڕووبەرێکی 15 کیلۆمەتر دووجادا ڕوویانداوە لە پارێزگای هورموزگان، بەپێی نێوەندی پێوانەکردنی بومەلەرزەکان لە ئێران.
لە ماوەی یەک هەفتەەدا، بێژینگ بەم ڕاگەیەندراوەی ئەمڕۆ یەکشەممەیەوە، 2 ملیۆن ڤاکسینی بەخشیوە بە سوریا.
سەیفولئیسلام قەزافی، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەمڕۆ یەکشەممەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە لیبیا، داواکاری خۆی خستۆتە بەردەم کۆمیسیۆن.
ئۆلسێجون ئۆبەسانجۆ، سەرۆکی پێشووی نایجیریا، ڕێبەرایەتی هەوڵێکی نێونەتەوەیی دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانەی بۆتە مایەی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارە بوونی 2 ملیۆن کەسیش.
وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕۆژی سێشەممە گەیشتە دیمەشق و لەوێ لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا کۆبوویەوە. ئەمە یەکەم جارە لە دوای 10 ساڵ بەرپرسێکی باڵای ئیمارات سەردانی سوریا بکات.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە توندی هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراقی سەرزەنشتکرد
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت دوو کاربەدەستی ئاسایشی عێراق و سێ سەرچاوەی نزیک لە گروپە چەکدارەکان وتوویانە بە لایەنی کەم گروپێـک لەوانەی ئێران پشتیوانیان دەکات بەرپـرسن لەو هێرشەی کرایە سەر سەرۆک وەزیری عێراق.
لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وتەبێژی سکرتێری گشتی یو ئێن بڵاویکردۆتەوە دەڵێت "ئەنتۆنیۆ گۆتەریس، داوای بەرپرسیارکردنی ئەوانەش دەکات کە دەستیان لەو تاوانەدا هەبووە."
سەرۆک بایدن دەڵێت "زۆر بە توندی ناڕەزایی خۆم دەردەبڕم بۆ ئەو هێرشە تێرۆرکارییەی کرایە سەر ماڵی ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق."
تەنگەی هورموز، ناوچەیەکی جیهانییە بۆ هاتوچۆی کەشتیە نەوت هەڵگرەکان، پێشتر کەشتییە لەشکرییەکانی ئەمەریکا و ئێران لەو ناوچە ستراتیژیەدا بەریەککەوتنیان هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی هاوپەیمانێتی بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیەدا هاتووە "17 ماشێنی لەشکری تێکشکێندراون و 138 سەرهەڵداوی حوسی کوژراون لە ئاکامی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کراونەتە سەر ناوچەکانی ئەلجوبە لە باشوری مەئرب و هەروەهاش ئەلکەسارە لە باکوری ڕۆژئاوای شاری مەئرب."
لەوەتای ڕۆژی 25ی مانگی 10وە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژە کودەتا دەکرێت لە سوداندا، هێزە چەکدارەکان بە شێوەیەکی خوێناوی وەڵامی داواکانی خەڵکیان داوەتەوە.
سەرچاوەیەکی تری ئاسایشی ڕایگەیاندووە "ئەو 3 درۆنە لە بەری ئەوبەری ڕووباری دیجلەوە هەڵدراون لە نزیک پردی کۆمارییەوە کە دەکەوێتە بەرامبەر ناوچەی سەوز لە بەغدا."
زیاتر نیشـان بده